کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە

دوێنێ کاژێر 09:20
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە. بەپێی راپۆرتەکە، داهاتی 6 مانگی یەکەمی ئەم ساڵی کۆمپانیاکە 190 ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕەش 72 ملیۆن دۆلاری پوختەی قازانج بووە.
 
قەبارەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیای دانەگاز بەڕێژەی 3٪ بەرزبووەتەوە بۆ 37 هەزار و 600 بەرمیل.
 
کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، بەرزبوونەوەی قازانجی پوختەی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی پوختەی قازانجی نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ.
 
دانەگاز لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا 34 ملیۆن دۆلار پوختەی قازانجی هەبووە، کە بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 3٪ بەرزبووەتەوە.
 
کۆمپانیای داناگاز رایگەیاندووە هەرچەندە کۆی داهاتەکانی لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو دابەزیوە، بەڵام پوختەی قازانجی لەو ماوەیە بەرزبووەتەوە بۆ 72 ملیۆن دۆلار.
 
کۆی داهاتی کۆمپانیا دانەگاز لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ 190 ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 کۆی داهاتەکانی 222 ملیۆن دۆلار بووە.

 

داناگاز دەڵێت بەهۆی هێرشەکەی 26ـی 4ـی ئەم ساڵ بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، دانەگاز و هاوبەشەکانی کاردەکەن بۆ دانانی کاتێکی نوێ بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی کیڵگەی کۆرمۆر کە بە (KM250) ناسراوە. بڕیاربوو پرۆژەکە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ تەواوبکرێت، بەڵام هێرشەکە دوایخست.
 
ریچارد هاڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەگاز لەو بارەیەوە رایگەیاند "بەهۆی دانانی میکانیزمێکی نوێ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکە، لە مانگی 11ـی ساڵی 2023ـوە بەشێوازێکی رێکوپێک شایستە داراییەکانیان کۆدەکەنەوە."

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە