رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی کوێت لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی دارایی رابردوو، کوتهێنانی بودجەی کوێت بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی کوێت کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکە بە رێژەی 175٪ بەرزبووەتەوە بۆ 36 ملیار دۆلار.
کوێت کە ئەندامێکی رێخکراوی ئۆپێکە بەهۆی گرێدراوی تووندی رەوشی ئابووری ئەو وڵاتە بە نرخەکانی نەوت و هەروەها بەرزی خەرجییەکانی حکومەت بۆ پێدانی مووچە و پاڵپشتییە داراییەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ سێکتەرە جیاوازەکان، کێشەی گەورەی هەبووە لە کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی ساڵانە.
حکومەتی کوێت هەروەها نەیتوانیوە بەهۆی ناکۆکیی سیاسی کەڵک لە سندووقی سەروەریی ئەو وڵاتە وەربگرێت کە قەبارەکەی 700 ملیار دۆلارە و نەیتوانیوە قەواڵەی دارایی دەربکات بۆ راکێشانی پارە لەو سندووقە.
بەهۆی خراپیی دۆخی داراییەوە ساڵی رابردوو بۆ دووەم ساڵی یەک لە دوای یەک پلەی قەرزەکانی کوێت لەلایەن ناوەندی ئێس ئەند پی پڵەس دابەزێندرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ