ئەنجامی هەڵبژاردنی بەریتانیا نرخی پاوەند بەرامبەر بە دۆلار دەگۆڕێت

08-06-2017
ئەلەند مەحوی
بازارەکان ترسیان هەیە پارتەکەی تێرێزامەی سەرنەکەوێت
بازارەکان ترسیان هەیە پارتەکەی تێرێزامەی سەرنەکەوێت
نیشانەکردن بەریتانیا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

رۆژی پێنجشەممە هەڵبژاردنەکان لە بەریتانیا دەستیپێکرد و بەپێی دوایین راپرسییەکانیش، ئەگەر هاتوو پارتی پارێزگاران بە سەرۆکایەتی تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، نەتوانێت دەنگی زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، ئەوا بەهای پاوەند لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دادەبەزێت بۆ یەک دۆلار و 20 سەنت.


بەپێی راپرسییەک کە لە 11 بانکی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە بازاڕە داراییەکان ترسیان لەوە هەیە کە پارتەکەی تێرێزامەی زۆرینەی دەنگەکانی پەرلەمان بەدەست نەهێنێت ، ئەمەش کاریگەری نەرێنی زۆر  لەسەر بەهای پاوەند دروست دەکات.

ئەدریانا مۆرفی، شرۆڤەکاری کۆمپانیای ئاڤا ترەید دەڵێت "سەرکەوتنی پارێزگاران بەپێی پێشبینییەکانی ناوەندەکانی راپرسی بە رێژەیەکی کەم بازاڕی هەژاندووە. وەبەرهێنەران نیگەرانن لەوەی کە حکومەتێکی لاواز بە پاڵپشتییەکی کەمی پارلەمان بێتەسەرکار و رووبەڕووی هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆن ببێتەوە، ئەوەش قورسایی لەسەر بەهای پاوند درووستکردووە و بەهای پاوندی دابەزاندووە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە پێنج هەفتەی رابردوودا".

شرۆڤەکارانی دارایی دەڵێن ئەگەر هاتوو پارتەکەی سەرۆکوەزیران زۆرینەی دەنگەکان مسۆگەر بکات ئەوا بەهای پاوەند بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی بەهای پاوند هەر لە ئێستاوە لە بازاڕدا هەرسکراوە و پێشبینی ناکرێت دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، بەهای پاوند دەستبەجێی بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.

لاوازیی پاوند زیانی گەورە لە بەکارهێنەرانی بەریتانی دەدات و ئەو داتانەی کە بەم دواییە لەسەر ئابووری بەریتانیا بڵابوونەتەوە ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە. 

بەپێی ئەو داتانە، دەرکەوتووە کە ئاستی بەکارهێنان لە بەریتانیا لە مانگی رابردوو کەمبووەتەوە ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری بەریتانیا دروستکردووە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 
   

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە