رووداو دیجیتاڵ
زێڕ رۆژی سێشەممە توانی هەندێ کڕیار بدۆزێتەوە کە لە نزیکەی 2957 دۆلار دەستیان بە کڕینی زێڕ کرد و توانیان نرخەکەی تاوەکو نزیکەی 3000 دۆلار بەرزبکەنەوە. بەڵام هێشتا دیارنییە ئایا کڕیاران دەتوانن بەرزبوونەوەی ئەمرۆی نرخی زێڕ بپارێزن و بۆ ئاستێکی نوێ هانی بدەن.
رۆژی سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە نزیک 2996 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ رۆژی دووشەممە دابەزی بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی نزیکەی یەک مانگ و نیوی رابردوودا، بەڵام نەیتوانی ئەو ئاستە بشکێنێت و بەو هۆیەشەوە کڕیاران هیوادارن بتوانن بەردەوامی بە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بدەن.
بەپێی شرۆڤەکاران، ئەگەر ئەمڕۆ نرخی زێڕ نەتوانێت بە ئاسانی ئاستی 3000 دۆلار دەرباز بکات، ئەگەری دابەزینی بۆ نزیکەی 2900 دۆلار لێدەکرێت.
ئەگەر ئەو هەستە نەرێنییەی کە لە بازاڕە داراییەکاندا لە دوێنێوە دەستی پێکردووە، بەردەوام بێت و ببێتە هۆکار بۆ دابەزینی دووبارەی نرخی زێڕ، ئاستەکانی 2880 و 2800 ئەو ئاستانەن کە نرخی زێڕ ئەگەری هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەخۆیەوە ببینێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ لە دژی چین بۆ بەرزکردنەوەی پێناسە گومرکییەکانی سەر ئەو وڵاتە بەردەوامە.
ترەمپ جارێکی دیکە هەڕەشەی لە چین کردەوە کە پێناسە گومرکییەکانی سەر ئەو وڵاتە بۆ 50٪ بەرزدەکاتەوە.
وەزیری بازرگانی چینیش بە تووندی بەرزکردنەوەی پێناسە گومرکییەکانی لەسەر ئەو وڵاتە رەتکردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێناسە گومرکییەکان لەسەر ئەمریکا زیاتر دەکات ئەگەر هاتوو ئەمریکا پێناسەکانی بۆ 50٪ بەرزکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ