گوتەبێژی حکومەتی عێراق بۆ رووداو: دەکرێت ئەم مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە

08-03-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت: "لە دوا قۆناخەکانی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانداین و رەنگە ئەم مانگە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە".
 
ئەمڕۆ شەممە، 8ـی ئاداری 2025، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەفتەی رابردوو کۆبوونەوە بە مەبەستی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا. وا دیارە دەبێت کۆبوونەوەی دیکە بۆ گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی بکرێت. ئێستا لە دوا قۆناخەکانی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانداین". 
 
باسم عەوادی دەڵێت: "سەرجەم بەربەستە گەورەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت لابراون. هەردوو لایەنی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەنگاوی کۆتایی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەدان کە ماون". 
 
لەبارەی کاتی هەناردەکردنەوەی نەوت، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە "بەگوێرەی زانیارییەکانمان و ئەو هەنگاوانەی گیراونەتەبەر، رەنگە لەم مانگەدا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە."
 
2ـی شوباتى 2025 پەرلەمانى عێراق هەموارى یاساى بودجەى گشتیى پەسند کرد کە تایبەتە بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و 16 دۆلاری وەک تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى بەرمیلێک نەوت دیاری کرد، تاوەکو ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتى راوێژکاری، نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات.
 
بەگوێرەى هەموارى یاسای بودجە، دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.
 
لە 23ـی ئاداری 2023ـەوە، هەناردەی نەوتى هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی تورکیاوە وەستا، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگەیەکی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 705 هەزار دینارە

نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەکی بۆ 3395 دۆلار بەرزبووەوە کە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژووی مامەڵەکانی ناو بازاڕدا. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 705 هەزار دینارە.