ئۆنسەیەک زێڕ بە 2633 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی هەینی بەرزبووەوە. یەک ئۆنسە زێڕ بە 2633 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری بەرزبوونەوەی کەمی نرخی زێڕ بۆ بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە ئاماژە بەوە دەدەن، بازاڕی کاری ئەمریکا بەرەو سستبوونەوە دەڕوات و بەو پێیەش بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەتوانێت لە سیاسەتی دابەزاندنی سوودی بانکی بەردەوام بێت.
رۆژی هەینی لە دوایین ساتەکانی بازاڕەکان، نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.2٪ بەرزبووەوە بە 2633 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بەڕێژەی 0.4٪ بەرزبووەوە بە 2659 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
لە دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا، بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا دابەزین، هەر ئەوەش بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.