لە 11 مانگی ئەمساڵدا لە باکووری کوردستان بە بەهای 3.2 ملیار دۆلار دانەوێڵە و پاقلەمەنی هەناردە کراوە


رووداو دیجیتاڵ 
 
سەرۆکی یەکێتیی هەناردەکارانی دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (باکووری کوردستان) رایگەیاند، لە 11 مانگی ئەمساڵدا بە بەهای 3.2 ملیار دۆلار هەناردەیان هەیە. 
 
جەلال کادیئۆغڵو، رایگەیاند، سەرۆکی یەکێتیی هەناردەکارانی دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکانی باکووری کوردستان گوتی، کەرتی دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان و تۆو و، بەرهەمە رۆنییەکان ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و چاویان لەوەیە تاوەکو کۆتایی ساڵ ژمارەی پێوانەیی نوێ بشکێنن و هەناردەیان زۆر زیاتر بێت. 
 
کادیئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد، هەناردەی دانەوێڵە و پاقلەمەنی و تۆو و، بەرهەمە رۆنییەکان لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیاوە (باکووری کوردستان) بەراورد بە هەمان قۆناخی پارساڵ، بە رێژەی 23٪ زیادیکردووە. 
 
جەلال کادیئۆغڵو راشیگەیاند، لە 11 مانگی ئەمساڵدا لەسەر ئاستی تورکیا بەراورد بەهەمان قۆناخی پارساڵ، ئاستی هەناردەکاری ئەم کەرتە 26.5٪ گەشەی کردووە و بایی 10.3 ملیار دۆلار هەناردەکاریی تۆمارکردووە. چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە 12 ملیار دۆلار. پێشبینیش دەکات ساڵی داهاتوو ئاستی هەناردەی کەرتی پاقلەمەنییەکان بگاتە 13 ملیار و 700 دۆلار.