گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی نرخی نەوتی برێنتی بەرزکردەوە

07-11-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دا بەدەستهێنا.
 
یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 26 سەنت بەرزبووەوە و بە 75 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 16 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، هاتنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، بە واتای ئەوە دێت گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران و ڤەنزوێلا تووندتر دەبنەوە، ئەوەش خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە پەکدەخات.
 
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (IG) دەڵێت، "گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، دەتوانێت نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەم بکاتەوە."
 
پێشبینی دەکرێت دۆناڵد ترەمپ سیاسەتی "زۆرترین گوشار" لە بەرامبەر ئێران و ڤەنزوێلا جێبەجێ بکات.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە