بەهای دینار بەرزبووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەهای دینار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە. ئەمڕۆ 100 دۆلار بە کەمتر لە 155 هەزار دینارە.
 
محەممەد عەلی، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 7-10-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 154 هەزار و 700 دینار دەفرۆشریت.
 
لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر 100 دۆلار بە 154 هەزار و 500 دینارە.
 
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 155 هەزار و 700 دینار. رۆژی پێشتر 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار بوو.
 
ئاڵوگۆڕکارانی دراو هۆکاری دابەزینی بەهای دینار و ناجێگری بازاڕی دراو بۆ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەگەڕێننەوە، بەتایبەت شەڕی ئیسرائیل و لوبنان.