رووداو - ئاکرێ
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی 45%ی بەرهەمی ئەمساڵی هەنجیری لە ئاکرێ کەمکردووەتەوە و بەهۆیەوە بە سەتان جووتیاری ناوچەکە رووبەڕووی زیانبوونەتەوە.
شارەزایانی کشتوکاڵ ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەگەر لە رۆژانی داهاتوو چارەسەرێک بۆ نەخۆشی باخە هەنجیرەکانی ئاکرێ نەدۆزێتەوە، رێژەیەکی زیاتری هەنجیر لەنێودەچێت.
لە ئاکرێ 720 دۆنم باخی هەنجیر هەیە کە ساڵانە تێیاندا سێ هەزار و 600 تۆن هەنجیر بەرهەمدێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ