لێبووردن بۆ سزا و سوودی سەر باجدەران دەرکرا

07-08-2017
ئەلەند مەحوی
نیشانەکردن باج وەزارەتی دارایی و ئابووری
A+ A-

رووداو - هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری لێخۆشبوون بۆ ئەو باجدەرانە دەردەکات کە باجی کەڵەکبوویان لە ماوەی 90 رۆژدا دەدەن، لەبەرامبەردا حکومەت لە سزا و سوودەکانی سەر باجەکە خۆشدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە نووسراوێکدا کە رۆژی یەکشەممە 7-8-2017 بڵاویکردووەتەوە و وێنەیەکی بۆ رووداو ناردووە، سەرجەم باجدەران ئاگاداردەکاتەوە کە لە سەرجەم ئەو سزاو سوودانەی سەر باجەکانیان دەبوورن، بە مەرجێک لەماوەی 90 رۆژدا ئەو باجەی  لەسەریانە بیدەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان هۆشداریش دەدات دوای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە کە لە 1-8-2017 وە دەستپێدەکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باجەکان بە مافی خۆی دەزانێت رێککاری یاسایی بگرێتەبەر لەگەڵ قەرزدارانی باج و ئەو کەسانەی خۆیان لە باج دەدزنەوە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە