مانگی رابردوو عێراق زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتى بە ئەمریکا فرۆشتووە


رووداو دیجیتاڵ

مانگی رابردوو عێراق زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتى بە ئەمریکا فرۆشتووە، بەراورد بە مانگى ئایار نزیکەی 430 هەزار بەرمیل زیادی کردووە.
 
بەگوێرەى ئەو داتایانەى کارگێڕیى زانیاریی وزەى ئەمریکا لە 7ـى تەممووز بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتا هەفتەى مانگى حوزەیراندا عێراق یەک ملیۆن و 337 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەو وڵاتە کردووە، بەراورد بە هەفتەى پێش خۆى، هەناردەى رۆژانەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا چوار هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
 
لە مانگى حوزەیرانى رابردوودا عێراق پێنج ملیۆن و 446 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە، لە هەفتەى یەکەمى ئەو مانگەدا زۆرترین نەوتی هەناردە کردووە کە 228 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا.
 
لە مانگی ئایاردا عێراق پێنج ملیۆن و 47 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا هەناردە کردبوو.
 
زۆرترین بڕى هەناردەى نەوتى عێراق لە ئەم ساڵدا بۆ ئەمریکا لە هەفتەی کۆتایی مانگى نیسان بووە، کە رۆژانە 326 هەزار بەرمیل نەوت بووە.