وەزیری بازرگانی: مافی جوتیارانی كورد نافەوتێت

07-07-2014
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن داعش گەنم
A+ A-

رووداو- هەولێر

وەزیری بازرگانی عێراق رایدەگەیێنێ، ئەو جوتیارانەی گەنمیان تەسلیمكردووە و ئێستا ئەو ناوچانە كەوتوونەتە دەست چەكدارانی داعش مافیان نافەوتێ.

خەیروڵڵا حەسەن، وەزیری بازرگانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەو جوتیارانە دڵنیادەكەینەوە كە گەنمیان داوەتە سایلۆكان و ئێستا ئەو ناوچانە كەوتوونەتە دەست چەكدارانی داعش مافەكانیان نافەوتێ و پارەكەیان پێدەرێت.

ئەمەلەكاتێكدا بەشێك لە جوتیارانی كورد گەنمیان تەسلیمی هەندێ سایلۆ كردووە كە ئێستا لە دەست چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" دان.

وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، وەزارەتەكەیان سیدی لایە لەبارەی بڕی ئەو گەنمەی كە لە جوتیاران وەرگیراوە، تەنانەت ناوی ئەو جوتیارانەشی تێیدایە كە رۆژێك پێش كەوتنی ناوچەكانیان گەنمیان داوەتە سایلۆكان.

خەیروڵڵا حەسەن حەویجە بە نموونە دەهێنێتەوە كە جوتیاران دەتوانن لە شاری كەركووك پارەی گەنمەكانیان وەربگرن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە