شاندێکی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینیی لیستی مووچە سەردانی هەولێر دەکات

07-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دێتە هەرێمی کوردستان و ئامانجەکەش وردبینیکردنی تەرازووی پێداچوونەوە (خەرجی و داهات)ی سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ و وردبینی مووچەی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی هەینی، 7ـی حوزەیرانی 2024، محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شاندەکەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئەمشەو دەگەنە هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەی یان دووسبەی لەگەڵیان کۆببینەوە بۆ وردبینیکردنی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ و هێزە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان."
 
محەممەد زراری گوتی: "دیوانی چاودێریی دارایی عێراق داوای کردووە پێشمەرگە و ئەو هێزانەی لە شوێنە هەستیارەکان نین، ناوەکانیان بدەینێ. ئەگەر رێنماییمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێگەیشت کە ناوەکانیان بدەینێ، پێیان دەدەین، ئەگینا هەروەکو جاران دەبێت."
 
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی چواریان وەرگرتووە، بەڵام هێشتا مووچەی ئەو مانگەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
 
وردبینییەکەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق تایبەت بە هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، بە گوتەی محەممەد زراری، بۆ مانگەکانی چوار و پێنجە و گوتی: "لەوانەیە لیستی هێزە سەربازییەکان بە ناو و هێزە ئەمنییەکانیش بەکۆد و وەک جاران بنێرین".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەوەندەر

کشتوکاڵی ورمێ: یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەر لە جووتیاران كڕدراوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئەم ساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەری بەرهەمهێندراوی پارێزگاکە لەلایەن کارگەکانی قەند و شەکرەوە کڕدراوە