رووداو دیجیتاڵ
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، سبەی دووشەممە شایستە داراییەکانی مانگی ئاداری مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی دابەش دەکرێت.
رۆژی یەکشەممە، 07-05-2023، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رێگەی بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ئاگادارکراونەتەوە کە سبەی سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە باشووری کوردستان 35 هەزار و 543 وانەبێژن، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە؛ کە مووچەی هەر وانەبێژێک بەگوێرەی بڕوانامەکەی لە نێوان 200 بۆ 400 هەزار دیناردایە.
کارۆخ عەبدوڵڵا دەڵێت: "لە سنووری پەروەردەی هەولێر و دهۆک مووچەی مانگی ئاداری وانەبێژان دابەشکراوە، تەنیا لە هەندێک پەروەردە نەبێت بە نموونە تەنیا لە پەروەردەی کۆیە و سۆران دابەشنەکراوە، بەڵام بەڵێنیان داوە ئەم هەفتەیە لەوێش دابەش بکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ