رووداو دیجیتاڵ
ئەگەری بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوە سەرەکییەکانی دیکەی جیهان بەرزکردەوە.
بەپێی ئەنجامە سەرەتاییە نافەرمییەکان، دۆناڵد ترەمپ لە زۆربەی ویلایەتەکان لە پێشەوەیە و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.
پێنوێنیی دۆلار کە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوە سەرەکییەکانی دیکە دەپێوێت، ئەمرۆ بەڕێژەی 1.42٪ بەرزبووەوە بۆ 104.84 کە بەرزترین ئاستییەتی لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا.
سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ لە ڕووی ئابوورییەوە بە سیاسەتی برەودان بە هەڵاوسان دەناسرێتەوە.
دانانی پێناسی گومرگی و سنووردارکردنی پرسی کۆچبەری کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت، دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان و بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان.
بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بەوپێیەی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەبێت، بەهای دۆلاری بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بەرزکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ