بەهۆی 'بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە نرخی نەوت کەمێک دابەزی'

06-11-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت رۆژی چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا "بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە" نزیکەی 30 سەنت دابەزی.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی چوارشەممە 30 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 75 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 27 سەنتی لە دەستداو بە 71 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
وارن پاتێرسۆن، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (IG) لەوبارەیەوە رایگەیاند: "هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، "هەرچەندە بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ دەبێتە هۆکار بۆ تووندکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران و بەو هۆیەشەوە ئەگەری کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوتی ئێران، پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت لە چەند رۆژ یان هەفتەی داهاتوو درووستدەکات."
 
وارن پاتێرسۆن پێیوایە ئەگەر هاتوو، کامالا هاریس لە کۆتاییدا لە هەڵبژاردن سەربکەوێت، ئەوا رەوشی ئێستای بازاڕی نەوت لە دۆخی ئێستایدا دەمێنێتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە