بێگەرد تاڵەبانی: خەڵکانێک بە قاچاخ هەنار لە دەرەوەی کوردستانەوە هاوردەدەکەن

06-10-2019
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن هەنار
A+ A-
رووداو - هەولێر 

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جووتیارێکی هەڵەبجە کۆبووەوە و رایگەیاند، خەڵکانی هەڵپەرست لەکاتی قەدەخەکردنی هەر بەروبوومێک بە قاچاخ بەروبوومەکە هاوردەدەکەن. بەمەش زیان بە بەرهەمی ناوخۆیی دەگەیەنن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 6-10-2019 بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەکاتی سەردانیکردنی جووتیارێکی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، جووتیارێک هاتە نووسینگەکەم، سێ دانە هەناری بەدەستەوەگرتبوو، هەرسێکیانی لەسەر مێزەکەم دانا، نووسراوێکیشی پێبوو و دایە دەستم و گوتی: ئەمه داواکاریی هەزار خاوەن باخی هەناری سنووری پاریزگای هەڵەبجەیە.
 
وەزیری کشتوکاڵ لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، ئەو جووتیارە لەکاتی سەردانیکردنی بۆ نووسینگەکەی گوتوویەتی "هەموومان دڵخۆشبووین بەو بڕیارەی سەبارەت بە قەدەخەکردنی هاوردەکردنی هەنار داتان. نرخی هەنار لە بازاڕ گۆڕا. دڵمان بە بەرهەمەکەمان و داهاتی باخەکانمان خۆشبوو. پێمانوابوو ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو قازانج دەکەین، بەڵام ویژدان مردووەکان لێناگەڕێن بەری رەنج و ماندووبوونەکەمان بچنینەوە و لەم جۆرە هەنارانە لە دەرەوە بە قاچاخ هاوردەدەکەن".
 
بێگەرد تاڵەبانی دەڵێت "لە میانی خوێندنەوەی داواکارییەکە و قسەکانیش تێگەتیشتم، مەبەستی لە ویژدان مردووەکان لەو کەسانەیە کە بە قاچاخ هەنار لە دەرەوەی کوردستانەوە هاوردە دەکەن. ئەمە یەکەمجار نییە، کە خەڵکانی هەڵپەرست لەکاتی قەدەخەکردنی هەر بەروبوومێک بە قاچاخ هاوردەی دەکەن. بەمەش زیان بە بەرهەمی ناوخۆیی دەگەیەنن. ئەمە بەشێکی پەیوەندی بە ویژدان مردوویی خەڵکانێکی هەڵپەرستەوە هەیە. بەشێکیشی پەیوەندی بە بوونی کە متەرخەمی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکان هەیە".
 
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات "ئێمە لەسەرمانە بڕیار لە قەدەخەکردنی هاوردەکردن یان زیادکردنی باجی گومرگی بدەین. جێبەجێکردنیشی دەکەوێتە ئەستۆی چەند لایەنێک کە ئەرکیانە سنوورەکان بپارێزن و رێگە لە بەڕەسمی و بە قاچاخهێنان بگرن. ئەوەی ئێمە لەدەستمان هات ئەوەیە کە داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکەین دەزگا و دامەزراوەکان راسپێرن لێكۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ قایمکردنی سنوورەکان و سزدانی ئەو کەسانەی سەرپێچی بڕیارەکان دەکەن".
 
بێگەر تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "هەر بەڕاستی ویژدان مردوو ئەو کەسانەن کە چاو دەبڕنە رەنج و ماندووبوونی جووتیاران کە سێ وەرز رەنج لەگەڵ باخ و بەرهەمەکانیان دەکێشن". 
 
دەشڵێت "هەمووان دڵنیا دەکەین کە بێدەنگ و کەمتەرخەم نابین و ئەو پەڕی هەوڵدەدەین تاوەکو جووتیارەکانمان بەری رەنج و ئارەقەی ناوچەوانی خۆیان بە ئاسوودەیی بخۆن".
 
بۆ هاوسەنگكردنی نرخ و فرۆشتنی بەرهەمی جووتیاران، رۆژی 10-9-2019 وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی هەناری بۆ كاتێكی نادیار قەدەخە كرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق

نەرمین مەعرووف: ئەگەر مادەی 11ی بودجە هەموار نەکرێت ئەم ساڵیش کێشەی مووچە بەردەوام دەبێت

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، زۆرترین گفتوگۆ لەسەر پرسی مووچەی مانگی 12 کراوە، بەڵام نەگەیشتوونە هیچ ئەنجامێک، بۆیە بڕیاردرا لیژیەنەک لە وەزارەتی دارایی بۆ بەداواداچونی پرسی مووچەی مانگی 12 و کێشەکانی دیکەی مووچە پێکهێندرێت.