سۆران عومەر: وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو نەبووە

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەگوێرەی دوایین بەدواداچوون، وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو نەکردووە؛ بەرپرسێکی وەزارەتەکە بە پەرلەمانتارێکی راگەیاندووە، وردبینییەکە کاتی دەوێت.
 
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە 05-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە وەزارەتی دارایی عێراق بەدواداچوونی کردووە بۆ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوت "لە وەزارەتی دارایی، هێشتا وردبینی لە لیستەکە تەواو نەبووە، کاری لەسەر دەکرێت و بەرپرسێکی وەزارەتەکە پێیڕاگەیاندم وردبینی تەواو نەبووە و کاتی زیاتری پێدەچێت."
 
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەرییە، جەختی لەوە کردەوە، ئەو قسانەی کە لە میدیاکانەوە باس لەوە دەکات، کە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی لە لیستی مووچە تەواو کردووە، "دەرکەوت راست نییە و پرۆسەکە هێشتا ماویەتی."
 
سۆران عومەر، لەگەڵ عەمار خەلەف سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق کۆبووەتەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دیوانی چاودێری، لە دیدارەکەدا "گفتوگۆ کراوە سەبارەت بە رێکارەکانی چاودێری و وردبینییەکانی چاودێریی دارایی، کە لە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت دەیکات."
 
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی خستەڕوو، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران کردووە، وردبینییەکەی تەواو کردووە، لەوبارەوە راپۆرتێکی داوەتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تێیدا سەرنج و تێبینییەکانی خۆی جێگیر و روونکردووەتەوە.
 
سۆران عومەر باسی لەوەش کرد، راستە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینییەکانی تەواو کردووە؛ بەڵام وەزارەتی دارایی عێراقیش وردبینیی خۆی دەکات، هێشتا وردبینییەکەی تەواو نەکردووە و بەردەوامە.
 
لە عێراق مووچەی مانگی حەوت (تەممووز) دابەشکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج نەکردووە.
 
مووچەى مانگانەى مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستان زیاتر لە 900 ملیار دینارە، بەغدا تائێستا مووچەی مانگی 7ی بۆ خەرج نەکردوون.
 
بەگوێرەى مادەى 12ی یاساى بودجەى گشتیى عێراق، دەبێت وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان مانگانە تەرازووى پێداچوونەوە بنێرێت بۆ فەرمانگەى ژمێریاریی وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدڕاڵى کە تایبەتە بە وردەکاریی خەرجى و داهاتى نەوتى و نانەوتى هەرێمى کوردستان.
 
لە یاسای بوجەدا هاتووە؛ پێویستە هەرێمى کوردستان تەواوى داهاتى ناوخۆ و 50%ى داهاتە خاڵە سنوورییەکان رادەستى حکومەتى فیدڕاڵى بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

100 دۆلار بۆ کەمتر لە 150 هەزار دینار دابەزی

رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 149 هەزار و 750 دینار بووە.