رووداو دیجیتاڵ
لە دوایین رۆژی خستنەڕووی دۆلار لەم هەفتەیەدا، بانکی ناوەندیی عێراق 202 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریش دەڵێت، 100 دۆلار بە زیاتر لە 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئاماژە بەوەش دەکات، پێشبینی ناکەن ئەمڕۆ بەهای دینار بەرز بببێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە 06-04-2023 بانکی ناوەندیی عێراق 202 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 48 ملیۆن دۆلاری بە کاش و 154 ملیۆن دۆلاری بە حەواڵە بووە.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو بەهای 100 دۆلار بە 149 هەزار و 650 دینار بوو، بەڵام تاوەکو کاژێر (11:46)ی پێشنیوەڕۆ 100 دۆلار بە 149 هەزار و 400 دینار بووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو پێشبینی ناکات ئەمڕۆ بەهای دینار زیاتر بەرز ببێتەوە و دەڵێت، "زۆر زەحمەتە گۆڕانکاری لە بەهای دینار رووبدات، بەڵام پێشبینی دەکەین دوای جەژنی رەمەزان بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بۆ دەوروبەری 147 هەزار دینار بەرز ببێتەوە."
دوێنێ چوارشەممە حاجی سابیر باواجی بە رووداوی گوتبوو، یەکێک لە گرفتەکانیان ئەوەیە "ئەو بڕەی بانکی ناوەندی رایدەگەیێنێت نایەتە بازاڕەوە و نابیندرێت، بۆیە گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر بەهای دینار نایەت."
بانکی ناوەندیی عێراق لە 20-12-2020 بڕیاری دا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 1180 دینارەوە بۆ 1460 دینار زیاد بکات.
تاوەکو دوو ساڵ نرخی 100 دۆلار لەنێوان 148 هەزار بۆ 149 هەزار دینار بوو، بەڵام لە 11-12-2022 بەدواوە بۆ یەکەمجار نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقیی تێپەڕاند.
ئێستا بانکی ناوەندی دۆلارێک بە 1300 دینار بە بانکەکان و کۆمپانیاکان دەفرۆشێت، بەڵام لە بازاڕدا بە نزیکەی 1500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ