سبەی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ
 
سبەی دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سبەی پێنجشەممە، 06-03-2024، مووچەی مانگی شوباتی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
 
دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دوای ئەوە هات کە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
 
ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخان دەکات. بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو پارەیە بەتەنیا بەشی مووچەی هەموو لیوا هاوبەشەکان ناکات کە ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە 28 لیوای هاوبەش.