سێرگی لاڤرۆڤ لەبارەی کاری کۆمپانیا رووسییەکان لە هەرێمی کوردستان وەڵامی پەیامنێری رووداو دەداتەوە

06-02-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
سێرگی لاڤرۆڤ لە بەغدا وەڵامی پەیامنێری رووداو دەداتەوە
سێرگی لاڤرۆڤ لە بەغدا وەڵامی پەیامنێری رووداو دەداتەوە
نیشانەکردن رووداو سێرگی لاڤرۆڤ رووسیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی رووسیا لەبارەی ئەگەری فراوانکردنی وەبەرهێنانی رووسیا لە سێکتەری نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، هەر رێککەوتنێک بکرێت، دەبێت بە رەزامەندیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بێت.

رۆژی دووشەممە 6ـی شوباتی 2023، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا وەڵامی پرسیاری پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی لەبارەی پرسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دایەوە.

هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو پرسی: "بۆچوون و تێبینیتان لە بارەی فراوانکردنی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی رووسیا لە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان چییە؟".

لە وەڵامدا وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی:" سەرجەم رێککەوتنەکان کە لە عێراق دەکرێن، دەبێت بە رەزامەندی و پەسندکردنی حکومەتی ناوەندی بن".

لای خۆیەوە فوئاد حوسێن گوتی کە لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى رووسیادا باسیان "لە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵیی عێراق کردووە، کە دیالۆگى بەردەوام لەنێوان هەردوولا هەیە بۆ گەیشتن بە سازان لەسەر بودجە".

5ـی شوباتى 2023، سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى رووسیا گەیشتە بەغدا، جگە لە وەزیرى دەرەوە، بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆببێتەوە.

دەقی پرسیار و وەڵامی پەیامنێری رووداو و وەزیری دەرەوەی رووسیا

رووداو: "سڵاوتان لێ بێت، هەڵکەوت عەزیزم لە تۆڕی میدیایی رووداو. بۆچوون و تێبینیتان لە بارەی فراوانکردنی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی رووسیا لە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان چییە؟"

سێرگی لاڤرۆڤ-وەزیری دەرەوەی رووسیا: "کۆمێنتی من ئەوەیە کە ناتوانم لەوە زیاتر بڵێم کە سەرجەم رێککەوتنەکان لە عێراق دەکرێن، دەبێت بە رەزامەندی و پەسندکردنی حکومەتی ناوەند بێت".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە