prev
next
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی 13 هەزار و 282 کەسمان بڕی کە مەرجی یاساییان تێدا نەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 06-01-2020، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو فەرمانە لە رۆژی 1-1-2021ـەوە جێبەجێدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی یاسای چاکسازییە و بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەی سێیەمە لە ماددەی 4ی پەیڕەوی ژمارە 4ی ساڵی 2020 کە پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان.
هەروەها ئەو بڕیارە پاڵپشتە بە پەیڕەوی دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان بە ژمارە 9ی ساڵی 2020.
رۆژی 04-01-2021، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە وەزیری دارایی و ئابووری مووچەی زیاتر لە 10 هەزار مووچەخۆری نا یاسایی بڕیوە کە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر ناویان تۆمارکراوە.
هەر مووچە خۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا لەڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات و سەردانی شوێنی دیاریکراو بە وەزارەتەکەی بکات.
رۆژی 8-7-2020 قۆناخی دووەم و سێیەمی سیستەمی بایۆمەتری چووە بواری جێبەجێكردنەوە. د.عەبدولحەكیم خەسرۆ، سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە ئەنجوومەنی وەزیران بە رووداوی راگەیاندبوو کە قۆناخی دووەم و سێیەمی سیستەمی بایۆمەتری سوودی زۆری دەبێت بۆ رێكخستنەوەی سیستەمی میلاكاتی وەزارەتەكان و رێكخستنەوە سیستەمی مووچە و نەهێشتنی ئەوەی پێدەگوترێ "بندیوار".
قۆناخی یەکەمی تۆماری بایۆمەتری لە ساڵی 2016 دەستیپێکرد، لە قۆناخی یەکەمدا ناوی یەک ملیۆن و 250 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە سیستمەکەدا تۆمارکران. سیستمەکە توانای تۆماركردنی 30 ملیۆن كەسی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ