رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای مێترۆپۆڵ MetroPOLL، بۆ توێژینەوەی سیاسیی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی دۆخی ئابووری و کێشە داراییەکانیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کەمی مووچە و خراپی دۆخی ئابووری کێشەی 18.3٪ی خەڵکە.
رۆژی چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئۆزەر سانجار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مێترۆپۆڵ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، لە رۆژانی (17-20ـی تشرینی دووەمی 2024) بەشێوەیەکی راستەوخۆ پرسیاریان ئاراستەی هەزار و 189 کەس لە 26 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کردووە.
کۆمپانیاکە لە خەڵکەکەی پرسیوە: کێشە داراییەکانتان چین؟ 18.3٪ی بەشداربووان کەمی مووچە بە کێشەی یەکەم خۆیان دەزانن، 13.2٪ دەڵێن كێشەی کرێی خانوو، 11.4٪ دەڵێن کێشەی باج و 10.4٪ تێچووی خواردن.
هەروەها 8.1٪ دەڵێن بێکاری، 5.0٪ دەڵێن قەرز، 3.6٪ دەڵێن هەڵاوسان، 3.6٪ دەڵێن کێشەی تێچووی پەروەردە و فێرکردن، 2.1٪ دەڵێن خەرجی تەندروستی، 3.8٪ کێشەکانی دیکە، کێشەی یەکەمیانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ