دۆخی دارایی ‌و ئابووری هەرێمی كوردستان بەرەو كوێ‌؟

05-12-2015
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن لەگەڵ رەنج قەیرانی دارایی
A+ A-

رووداو- هەولێر

دۆخی دارایی ‌و ئابووری هەرێمی كوردستان‌ و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان، مژاری ئەمجارەی بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)ە.

رەنج سەنگاوی لە بەرنامەكەدا چەندین پرسیار دەوروژێنێ،‌ لەوانە: بۆچی دۆخی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان وای لێهات؟ وەك هەندێك دەڵێن حكومەتی هەرێمی كوردستان كەوتووەتە ژێر باری قەرزێكی زۆرەوە كە زیاد لە 20 ملیار دۆلار دەبێت.

 حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند قەرزی لەلای هاونیشتیمانیان‌ و كۆمپانیاكان هەیە؟ حكومەتی هەرێمی كوردستان توانایی دەربازبوونی لەو قەیرانە دارایيە هەیە؟ پڕۆژە چاكسازیيە دارایيەكان بەچی گەیشتن؟  ئەم پرسیارانە‌و چەندین پرسیاری دیكەش لەبەرنامەكەدا دەوروژێنرێن‌.

میوانانی بەرنامەكە بریتین لە عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان‌، یاسین نەریمان، نوێنەری وەزارەتی دارایی‌ و ئابووری، د.ئاراس خۆشناو، هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا لە كارگێڕی دارایی، د. لەتیف كەریم، پڕۆفیسۆری ئابووری.

بەرنامەكە بەڕووی هاونیشتیمانیاندا كراوە دەبێت، هەر كەسێك دەیەوێ‌ بەشداربێت، كاژێر 8.30 خولەكەی ئەمشەو لە بنكەی سەرەكی رووداو لە شاری هەولێر ئامادەبێت، بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بەژمارە 07701543884.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە