بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار لە 154 هەزار دینار نزیک دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ 

بەهای دینار و تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی. ئەمڕۆ 100 دۆلار نزیک بووەتەوە لە 154 هەزار دینار. زیاتر لە 6 ملیۆن تمەنیش بەرامبەر بە 100 دۆلارە.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
دوێنێ 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار بوو.
 
بەهای تمەنیش دابەزیوە. رەوەز میرزا گوتی، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 6 ملیۆن و 170 هەزار تمەنە.
 
ئەو ئاڵوگۆڕکارەی دراو هۆکاری دابەزینی بەهای دینار و تمەنی گێڕایەوە بۆ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت شەڕی ئیسرائیل و لوبنان.