گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نرخی نەوتیان بەرزکردەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ  

نرخی نەوت لە دواساتەکانی داخستنی بازاڕەکان، شەوی هەینی بەرزبووەوە بە جۆرێک بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، گەورەترین بەرزبوونەوەی هەفتانەی لە ماوەی یەک ساڵ و نیودا تۆمارکرد کە 8٪ بوو. 
 
رۆژی هەینی نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 43 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیل بە 78 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 78 سەنت بەرزبووەوەو بە 74 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئیسرائیل بەڵێنی داوە کە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بداتەوە.
 
نرخی نەوتی برێنت رۆژی هەینی بەرێژەی 2٪ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 80 دۆلار، بەڵام پاشان بەخێرایی دابەزی بۆ نزیکەی 78 دۆلار دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەگەر لە شوێنی ئیسرائیل بێت هێرش ناکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران."
 
رۆژی پێنجشەممە نرخی نەوت بەرێژەی 5٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا بەڕێژەی 8٪ بەرزبووەوە. لە مانگی یەکی ساڵی 2023 و نرخی نەوتی برێنت هیچ هەفتەیەک هێندەی هەفتەی رابردوو بەرزنەبووەتەوە.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش هەفتەی رابردوو بەڕێژەی 9.1٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
ئێران رایگەیاندووە ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە دامەزراوە نەوتییەکانی، بەهەمان شێوە ئێرانیش هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی نەوت و گازی ئەو وڵاتە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە