یڵدز: پرۆژەی وێستگەی ئەتۆمی تورکیا جێبەجێدەکرێت و ناوەستێت

05-10-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەتۆمی تانەر یڵدز
A+ A-

رووداو-Hurriyat

تانەر یڵدز، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی درێژە دەدات بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی.

یڵدز رایگەیاند کە تورکیا هەموو رێگایەکی خۆشکردووە بو دروستکردنی یەکەم وێستگەی ئەتۆمی لەو وڵاتەدا.

تانەر یڵدز ئەو لێدوانانەی لە کاتێکدا دا، کە لە رووسیا لەگەڵ سێرگی کێریانکۆف، سەرۆکی کۆمپانیای رووسئەتۆم کۆبووەوە.

کۆمپانیای رووسئەتۆم، بڕیارە یەکەم وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێی وزەی ئەتۆمەوە درووستبکات، بەڵام چاوەڕوانی ئامادەکردنی راپۆرتێکی ژینگەییە لەو بوارەدا.

وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، ئێستا سەرقاڵی داڕشتنی چوارچێوەیەکن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە، لەبەر ئەوەشە کۆبوونەوەکان لەو بارەیەوە چڕتر دەبنەوە.

ئەو وێستگەی ئەتۆمییە، بڕیارە 4 ریاکتۆری هەبێت و لە مێرسین دابمەرزێت. بڕیاریشە لە ساڵی 2016 دا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوەو لە ساڵی 2020 کار بەو وێستگەیە بکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە