تەیف سامی: لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین

دوێنێ کاژێر 08:32
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دارایی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مانگانە بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی بەردەوام دەدرێت. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2024، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە. 
 
نووسینگەی راگەیاندنی ئیخڵاس دلێمی ئەوەی خستەڕوو کە لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کاروباری دارایی بە گشتی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کراوە. پێکەوە تیشکیان خستووەتە سەر کۆی گشتیی ئاڵنگارییە داراییەکان. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت: "لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی دووپاتی کردەوە کە وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی بەردەوام دەدرێت."
 
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوەکراوە، ئیخلاس دلێمی دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەوەی مووچەکانیان بەشێوەیەکی رێکخراو دەنێردرێت و رایگەیاندووە، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ سەرپەرشتیی دانووستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووە. هەر ئەوانیش زامنی مافی گەلەکەیان کردووە لە دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی دیکەیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانکی ناوەندیی عێراق.

بانکی ناوەندیی عێراق: 70٪ـی بازرگانیی دەرەکی عێراق لەگەڵ چوار وڵاتە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، 70٪ـی بازرگانیی عێراق و هاوردەی شمەکەکانی لەگەڵ چوار وڵاتە و 13 بانکی عێراقی رێکارەکانی مامەڵەکردنیان بە دراوی ئەو وڵاتانە دەستپێکردووە و پەسندکراون، دەشڵێت رێژەی 95٪ـی حەواڵەی دەرەکی لەنێو سەکۆی حەواڵەی دەرەکی نەماوە و راستەوخۆ لەنێوان بانکەکانی عێراق و بانکەکانی نێوەندگیردا دەکرێت.