خاوەنی کۆمپانیایەکی بیناسازی: سوپرایزێکی تایبەتمان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەیە
رووداو دیجیتاڵ
لە دوای نەوت، یەکێک لە سەرەکیترین کەرتە ئابوورییەکان، کەرتی خانووبەرەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەبازاڕکردن و فرۆشتنی یەکەکان ئەو بەرەوپێشچوونەی بەخۆوە نەبینیوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، مارکێتینگ و بەبازاڕکردن هۆکاری سەرەکیی پێشکەوتنی ئەو کەرتەیە.
کۆمپانیایەکی خانووبەرە شێوازێکی نوێی لە فرۆشتنی یەکەکان بەکارهێناوە، کە مۆدێلێکی جوانی فرۆشتنە لەم بوارەدا. ئەو کۆمپانیایە ناوی کۆمپانیای مەنارە، وەکو یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، بەشدارێکی سەرەکیی دووەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێرە بۆ وەبەرهێنانی بیناسازی و خانووبەرە، کە بڕیارە 7ی ئەم مانگە بکرێتەوە.
کۆمپانیای مەنار ئەمجارە جیاواز بەشدارە و سوپرایزی گەورەی بۆ بەشداربووانی پێشانگەکە هەیە، بەجۆرێک هەر کەسێک یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکە بە شێوەی قیست بکڕێت، سوودمەند دەبێت لە سوپرایزەکان.
شێروان رەحمان، خاوەنی کۆمپانیای مەنار بۆ بیناسازی و خانووبەرە دەڵێت، "سوپرایزێکی تایبەتمان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ خانووبەرە هەیە، ئێمە وەکو کۆمپانیای مەنار لە چوار رۆژی پێشانگەکە سوپرایزەکە پێشکێش دەکەین، هیوادارین خەڵک سەردانمان بکەن و سوودمەندبن، پێشتر سوپرایزی ئەوها پێشکێش نەکراوە و جیاوازە، هەر کەسێک شوقەیەک بە شێوەی قیست بکڕێت، لەو پرۆژەی لە زۆنی زێڕین دیاریمان کردووە، سوودمەند دەبێت لە خەڵاتەکانمان".
ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونەی کۆمپانیای مەنار گرێبەستی لەگەڵ کردوون، یەکەکانی بە شێوەی قیستی مانگانەیە، بە شێوەیەک قیستی یەکەم لەگەڵ گرێبەست 17%، قیستی دووەم لەگەڵ تەواوبوونی بینا 23%، قیستی سێیەم لەگەڵ وەرگرتنی کلیل 30% وەردەگیرێت، 30% نرخی ماوە بە 48 مانگ وەردەگیرێت، کە لە 500 دۆلاری مانگانەوە دەستپێدەکات.
یەکەکانی پرۆژە نیشتەجێبوونەکە هەرزانترینن لە زۆنی زێڕ لە هەولێر، بە جۆرێک کە 1800 دۆلار بۆ هەر مەترێک بەرزترین نرخی زۆنەکەیە، بەڵام لەو پرۆژەیەی مەنار کاریان لەگەڵ دەکات، یەک مەتر تەنیا لەنێوان 1025 بۆ 1075 دۆلارە.
ئومید ئەنوەر، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای مەنار بۆ بیناسازی و خانووبەرە دەڵێت، "ئەو پرۆژەیەی ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ کردوون، یەکێکە لە پرۆژە ناوازەکانی زۆنی زێڕین، پرۆژەکانی دیکەی زۆنەکە هەرزانترینە".
پێشانگە نێودەوڵەتییەکەی هەولێر کە بۆ وەبەرهێنانی بیناسازی و خانووبەرەیە، چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە کۆمپانیا نێوخۆییەکان، 150 کۆمپانیا لە هەشت وڵاتەوە بەشداریی پێشانگەکە دەکەن، تەنیا لەوێ دەتوانن بزانن سوپرایزەکانی مەنار چین و سوودمەند بن لێی.