ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە

05-05-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ماڵپەڕی شەفافییەت دەڵێت، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە و ملیارێک زیاترە بووە لە هەفتەی پێشتر.
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافییەت؛ داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە رێککەوتی 29ـی نیسان تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئایار، 18 ملیار و 515 ملیۆن و 101 هەزار و 227 دینار بووە. 
 
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە بێت، داهاتی هەفتەیەک پێشتر 17 ملیار و 362 ملیۆن و 218 هەزار و 678 دینار بووە. داهاتەکان نانەوتیین و لە رێگەی شەش گەنجینە (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆکراونەتەوە.
 
رۆژی، 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەوکات نزیکەی 50 رۆژ دەبوو بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی نەدەکرد و تاوەکو ئێستاش بەشداری ناکات، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافییەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافییەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ی بەرزکردووەتەوە.
 
یەکێک لە گرفتە بەردەوامەکانی دواکەوتنی مووچە بەتایبەت لە سنووری سلێمانی نەبوونی سیولەیە؛ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێن، داهاتی سنوورەکە کەمە و ناتوانێت ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە لە داهاتی نەوت بۆ مووچە دروست دەبێت. بەشێک لە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە گومانەوە لە کۆکردنەوەی داهاتی سنووری سلێمانی دەڕوانن و بە "ناشەفاف"ی دەزانن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی مێهران

لە 8 مانگدا هەناردەی دەروازەی سنووریی مێهران زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 8 مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار شتومەک هەناردەی وڵاتان کراوە