بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان عێراق چاوەڕوانی وەڵامی تورکیایە

05-05-2023
هێمن بابان رەحیم
ناوەندی بڕیار لە هەولێر و بەغدا بە ئەرێنییەوە باس لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەن؛ هەردوولا لەسەر نەمانی ئاستەنگیی دەستپێکردنەوەکە هاودەنگن
ناوەندی بڕیار لە هەولێر و بەغدا بە ئەرێنییەوە باس لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەن؛ هەردوولا لەسەر نەمانی ئاستەنگیی دەستپێکردنەوەکە هاودەنگن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ناوەندی بڕیار لە هەولێر و بەغدا بە ئەرێنییەوە باس لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەن؛ هەردوولا لەسەر نەمانی ئاستەنگیی دەستپێکردنەوەکە هاودەنگن، لە بەغدا بە زمانی کوردی و عەرەبیش ئەوە دووپاتکرایەوە.   
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری بەغدا رایگەیاند، "ئێمە ئێستا وەکو یەک تیم لەگەڵ بەغدا لەگەڵ تورکیا و لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتیش گفتوگۆکراوە کە بەپێی ئەو بڕیارەی دراوە و ئەو رێککەوتنەکە واژۆکراوە لەلایەن سۆمۆوە دەبێت، هەندێک پرسی دوای ئەوە ماوە، لەوانە تورکیا ئاگاداربکرێتەوە، نامە بنێردرێت، کێشەی بانکی هەیە دەبێت ئەوانەش هەموویان چارەسەر ببن و رێککەوتنامەکە جێبەجێ ببێت."
 
لە بەندەری جەیهان لە تورکیا؛ 40 رۆژە بە کاریگەریی بڕیاری دەستەی نێوبژیوانی پاریس، نەوتی هیچ یەک لە کێڵگەکانی کوردستان لەو بەندەرە بارنەکراوە، زیانەکانی بەر عێراق و کوردستان کەوتوون، تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیار و 180 ملیۆن دۆلار دەبێت.
 
رۆژی چوارشەممەی رابردوو وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو هەفتەدا نەوتی کوردستان هەناردەبکرێتەوە، بەڵام سوودانیی باسی وادەیەکی نزیکتر دەکات.
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رایگەیاند، "ئێستا بابەتەکە بابەتێکی هونەرییە و پەیوەندیی بە هەژمارەکان و رادەستکردن و هەروەها پەیوەندی بە لایەنی تورکیشەوە هەیە، تورکیا بەفەرمی پێی راگەیاندین دەیەوێت بۆرییەکە بپشکنێت، چونکە گومانی لە زیانلێکەوتنی هەیە و پێویستی بە چاککردنەوە هەیە بەهۆی بوومەلەرزەوە، بۆیە بەهۆی رێکنەکەوتنەوە نییە کە دواکەوتووین لە دەستپێکردنی هەناردەکردنەوە، بەڵکو چاوەڕێی ئامادەبوونی بۆرییەکە دەکەین بۆ ئەوەی دەست بە هەناردەکردنەوە بکەین."
 
 
سوودانی دەشڵێت، "بۆچی دوو هەفتە؟ ئەگەر ئەمڕۆ تورکیا پێمان رابگەیێنێت دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوت دەکەینەوە."
 
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەنیا قەبارەی کورتهێنانی بودجەی عێراق زیادناکات، بەڵکو مووچە گەرەنتی دەکات و ئەو 300 مێگاوات کارەبا لەدەستچووەش دەگەڕێنێتەوە کە هەرێمی کوردستان لەدەستیداوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.