ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆمەڵێک بڕیار دەردەكات
رووداو- هەولێر
ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان دوای دوو رۆژ لە کۆبوونەوەی بەردەوام کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ دەردەكات، بەگوێرەی بڕیارەکانیش "ئەو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونانەی سەرکەوتنیان بەدەستنەهێناوە و تەواونەکراون، وەردەگیرێنەوە و دەدرێنە بەڵێندەرانی دیکە".
سەبارەت بەو وەبەرهێنەرانەش کە مافی خەڵکیان خواردووە، بەپێی لێدوانی گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان،" دەدرێنە دادگا ، مافی خەڵکیان لێوەردەگیرێتەوە و دەگەڕێندرێتەوە بۆ خەڵکەکە، ئەگەر وەبەرهێنەکە لەهەرکوێی دنیاش بێت"، تەنانەت مەلا یاسین، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان راشیگەیاند " بیر لەوە کراوەتەوە بۆ ئەو مەبەستە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپول بکرێت".
لەبارەی پڕۆژەی داهاتووی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانیش مەلا یاسین رایاگەیاند،" لە داهاتووێکی نزیکدا کۆنفرانسێکی فراوانی وەبەرهێنەران دەبەسترێت و کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکرێت، کە یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دروستبکرێت، بۆ ئەوانەی تاوەکو ئێستا سوودمەندنەبوونە".
لە ماوەی رابردوودا بەرنامەی "لەگەڵ رەنج"ی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو، دوو ئەڵقەی تایبەتكردن بە كێشەی وەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و خواردنی مافی خەڵك لەلایەن كۆمپانیاو وەبەرهێنانەوە، ئەمەش دەنگدانەوەی دروستكرد و حكومەت بۆ بەدواداچوون لیژنەیەكی پێكهێنا.