رووداو - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڕیاری داوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان لەنێوان 80 - 96 ساڵه بەشەخۆراکیان رابگیرێت.
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی وردبینیکردن لە لیستی ناوی هاووڵاتیان و دڵنیابوونەوە لە مردن یان ژیانیان، وەزارەتی بازرگانی بەشێوەیەکی کاتی بەشەخۆراکی ئەو هاووڵاتیانە دەبڕێت کە تەمەنیان گەیشتووەتە 80- 96 ساڵ.
محەممه‌د شه‌یاع سودانی، وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت له 12 كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا ئاشكرایكرد " ته‌رخانكردنی پاره بۆ بودجه‌ی خه‌رجییه‌كانی پسووله‌ی خۆراك له‌نێو بودجه‌ی گشتی 2016 به‌شی پێداویستییه‌كانیان ناكات".
دووپاتیشیكرده‌وه " ره‌وشی دارایی وڵات به‌هه‌ر ئاراستەیێك هه‌نگاو بنێت، حكومه‌تی عێراق نیازی نییه پسووله‌ی خۆراك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ