رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ رۆژی چوارشەممە ئاستێکی مێژوویی دیکەی تۆمارکرد و یەک ئۆنسەی بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 2850 دۆلار.
سەرهەڵدانی شەڕی بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و هاوبەشەکانی بە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ لە رۆژی چوارشەممە هەژماردەکرێت.
یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە بە 2852 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و ئاراستەی بەرەو بەرزبوونەوەی زیاترە.
نرخی یەک ئۆنسە زێر لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە 2875 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پەلەی نییە لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین قسە بکات سەبارەت بە پێناسە گومرکییەکان.
لە وەڵامی بڕیاری ترەمپ بۆ سەپاندنی پێناسی گومرکی بەڕێژەی 10٪ بەسەر کاڵای چینیدا، حکومەتی چین بڕیاریدا وەک وەڵامدانەوە، پێناسی گومرکی بخاتە سەر هاوردەکردنی کاڵای ئەمریکی و هۆشداریشیداوە بە چەندین کۆمپانیای ئەمریکی لە نێوانیاندا کۆمپانیای گووگڵ کە سزایان بەسەردا دەسەپێنێت.
ئیلیا سپیڤاک، شرۆڤەکارێکی بازاڕە داراییەکان لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئاستی نوێ بۆ ئەوەی زێڕ بەدەستی بهێنێت سێ هەزار دۆلارە."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، "چین بە ئەگەری زۆرەوە بۆ رەواندنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو شەڕە بازرگانییە، روو لە کڕینی زیاتری زێڕ دەکات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ