رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند، لە ئەم ساڵدا بە بڕی 80 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە دامەزراندنی ناوەندەکانی داتا دەکات بۆ ئەوەی بتوانن پڕۆژەکانی ژیریی دەستکردی کۆمپانیاکە جێبەجێبکەن.
براد سیمس، سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند، نیوەی ئەو وەبەرهێنانە لە ئەمریکا دەکرێت.
سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت جەختی لەوە کردەوە، رکابەری لە بواری ژیریی دەستکرد تووندبووەتەوە و کۆمپانیاکان وەبەرهێنانێکی گەورەیان لەو بوارەدا کردووە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زیاتر لە 13 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە کۆمپانیای ئۆپێن ئەی ئای کردووە کە یەکێکە لەو کۆمپانیانەی لە بواری ژیریی دەستکرد دا پێشەنگە.
سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد، پارێزگاری بکات لە "پێشکەوتنەکان و پێشەنگبوونی ئەمریکا لە بواری ژیریی دەستکرد دا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ