رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی پشووەکانی سەری ساڵ و بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان؛ جگە لە مووچە و چەند خەرجییەک، سەرجەم خەرجییەکانی رادەگرێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی، کە چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2024 بڵاوکراوەتەوە، لە رۆژی 10ـی ئەم مانگەوە سەرجەم خەرجییەکانی وەزارەتەکە رادەگیرێن، بەڵام بڕیارەکە خەرجییەکانی مووچە، پێشینە، خاوێنکردنەوە، پێداویستیی پزیشکی و دەرمان ناگرێتەوە.
هەروەها لە رۆژی 5-12-2024 تاوەکو ساڵی نوێ، سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان (kfms) رادەگیرێت.
وەزارەتی دارایی داوا لە بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاکان دەکات، لە سبەینێوە هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاراستەی وەزارەتەکە نەکرێت.
بڕیارەکە لە 10ـی ئەم مانگەوە کاری پێدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ