رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ رۆژی دووشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا بە زۆری جێگیر بوو و گۆڕانکاریی کەمی بەخۆیەوە بینی.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە نزیکەی 5 دۆلار بەرزبووەوە و بە 2740 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی چوارشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 2790 دۆلار، کە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژوودا، بەڵام رۆژانی پێنجشەممە و هەینیی رابردوو، ئاراستەی نرخی زێڕ گۆڕانکاریی بەسەردا هات و بەرەو دابەزین گۆڕدرا.
بەپێی دوایین راپرسییەکان رکابەریی نێوان کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان زۆر نزیکە و بەشێوەیەک کە ئەستەمە ئەنجامی هەڵبژاردن بە روونی دەربکەوێت، ئەوەش ناڕوونیی زۆری لە بازاڕە داراییەکانی جیهان دروستکردوو.
ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە بە رێژەی 0.5% دابەزی و بەو هۆیەشەوە نرخی زێڕ کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
زێڕ، یەکێکە لەو سامانانەی کە بەزۆری لە کاتی ناڕوونی و مەترسییەکان لە بازاڕدا وەبەرهێنەران روو لە کڕینی دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کانزای زەرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ