لە تورکیا نرخی بەنزین و گازوایل بەرزدەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

لە تورکیا و باکووری کوردستان هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە، نرخی بەنزین و گازوایل بەرزبووەتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 4ـی تشرینی دووەمی 2022، لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی یەک لیتر بەنزین یەک لیرە و 31 قروش و نرخی یەک لیر گازوایل 49 قرووشی خرایەسەر، هەروەها یەک دۆلاری ئەمریکی بە 18 لیرە و 62 قرووش مامەڵەی پێوەکرا. 
 
دوای بەرزبوونەوەی نرخی لیتر، لە ئیستەنبووڵ نرخی لیترێک بەنزین بۆ 22 لیرە و 68 قرووش، لە ئەنقەرە نرخی لیترێک بەنزین بۆ 22 لیرە و 85 قرووش و لە ئیزمیریش نرخی لیترێک بەنزین بۆ 22 لیرە و 84 قرووش بەرزکرایەوە. 
 
بە زیادکردنی 49 قروش بۆ لیترێك گازوایل، ئەمڕۆ لە ئیستەنبووڵ لیترێک گازوایل بە 10 لیرە و 80 قرووش، لە ئەنقەرە لیترێک گازوایل بە 10 لیرە و 79 قرووش و لە ئیزمیر نرخی یەک لیتر گازوایل بە 10 لیرە و 54 قرووش دەفرۆشرێت. 
 
لە توکیا و باکووری کوردستان نرخەکانی سووتەمەنی بەگوێرەی پارێزگا، شارۆچکە و ناوچەکان دەگۆڕێت.