وەستانی گەشتەکان بەهای پشکی هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیای دابەزاند
رووداو - ئیستەنبوڵ
بەهۆی وەستانی گەشتەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا، بەهای پشکەکانی ئەو کۆمپانیایانە لە بازاڕەکانی بۆرسە دابەزین.
ئابووریناسان پێیانوایە ئەو وەستانە کاتییە، هاوکات کۆمپانیاکانی فرۆشتنی تیکێت و خزمەتگوزارییەکانی گەشتکردن دەڵێن "زیانێکی زۆریان بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان پێگەیشتووە".