یەک ئۆنسە زێڕ بە 2495 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

04-09-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە یەک ئۆنسە زێڕ بە 2495 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا؛ ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممە نرخی زێڕ تاوەکو 2473 دۆلار دابەزی.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، بازاڕی زێڕ چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی داتا ئابوورییەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکایە، کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاودەبنەوە، لەبەر ئەوەش لە بازنەیەکی سنووردار و لە نزیک 2500 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
لە سێ رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ نەیتوانیوە پارێزگاری لە بەرزترین ئاستەکانی ئەم هەفتەیە بکات، کە 2530 دۆلار بوو.
 
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕ لە چەند رۆژی رابردوودا هەژمار دەکرێت.
 
لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی شارەزایانی پلاتفۆرمی (ئێف ئێکس ستریت)، بەردەوامیی مەترسییە جیۆسیاسییەکانی پەیوەست بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە ئەگەری زۆرەوە رێگری لە دابەزینی زیاتری نرخی زێڕ دەکات.
 
بەپێی ئەو شرۆڤەکارانە، ئەگەر نرخی زێڕ بتوانێت پارێزگاری لە ئاستی 2500 دۆلار بکات، ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری لێ دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە