شیروان میرزا: چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا 200 ملیار دیناری دیکە بگاتە هەرێمی کوردستان

04-08-2021
رێبوار عەلی
نیشانەکردن مووچە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردوودا، بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق دەستیان بە کۆکردنەوەی واژۆ و دروستکردنی گوشار کردووە تاوەکو رێگە نەدەن چیدیکە حکومەتی عێراق 200 ملیارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت.
 
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "ئەوەی روودەدات پێدانی پەیامێکی هەڵەیە بە شەقامی عێراقی بەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتییەوە، هەربۆیە ئەو پارەیە بە زیادە بە هەرێمی کوردستان دەدرێت، کە لەڕاستیدا بەو جۆرە نییە، چونکە ئەمە وەکو پێشینەیەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندووە ئامادەیە هەموو پابەندبوونەکانی جێبەجێ بکات".
 
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئێستا لای هەندێک پەرلەمانتار گوشار لەسەر مستەفا کازمی هەیە تاوەکو ئەو پارەیە نەنێرێت، بەڵام ئەگەر ئەو گوشارانە کاریگەرییان لەسەر کازمی دروستنەکرد، ئەوکاتە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا 200 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
 
شیروان میرزا پێیوایە، "هەرکاتێک باس لە لێکنزیکبوونەوەی بەغدا و هەولێر دەکرێت یان بەغدا بڕێک پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، چەند پەرلەمانتارێکی دیاریکراو هەوڵدەدەن گوشارێکی راگەیاندن دروستبکەن تاوەکو هەرێمی کوردستان و بەغدا لە یەکدی دووربخەنەوە و کێشە بخەنە نێوانیانەوە، ئەمەش جگە لەوەی بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن کە بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و هەموو لایەک بیر لە جووڵاندنی شەقام بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەکەنەوە".
 
ئەم هەوڵانە لە کاتێکدان، مانگی رابردوو حکومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچەی دا و بەبێ لێبڕین مووچەی تەواوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

'تەوتین' دواى هەشت ساڵ و چوار سەرۆکوەزیران هێشتا کێشەی تێدایە

بەجێکردنى مووچە یان "تەوتین" هەشت ساڵە چوار سەرۆکوەزیرانى عێراقى سەرقاڵکردووە، ئاشکراکردنى فەرمانبەرانى "بندیوار" ئامانجى سەرەکى پڕۆژەکەبووە، بەڵام گۆڕینى پەنجەمۆر بە ژمارەى نهێنى فەرمانبەر کێشەى بۆ دروست کردووە.