بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە

04-07-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوای سێ رۆژ لە دابەزینی لەسەریەک، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. 
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 148 هەزار و 500 دینار بووە. 
 
بە گوتەی رەوەز میرزا، بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 500 دینار بووە.
 
لە هەولێریش لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە هەمان شێوە 100 دۆلار بە 148 هەزار و 500 دینار بووە. لە کاتی کردنەوەی بازاڕیشدا 100 دۆلار بە 149 هەزار و 600 دینار بووە.
 
بەم پێیە، لە نێوان کاتی کردنەوە و داخستندا، بەهای 100 دۆلار لە هەولێر هەزار و 100 دینار و لە سلێمانیش هەزار دینار دابەزیوە. 
 
بە گوتەی رەوەز میرزا، ئەمڕۆ حەواڵە زۆر بووە، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەهای دینار بووە. 
 
بۆ حەواڵەکردن بازرگانان دەبێت دینار بخەنە سەر هەژمارەکانیان، ئەوەش وا دەکات دینار لە بازاڕ کەمببێتەوە و خستنەڕووی دۆلار زیاد دەبێت و خواست لەسەری کەمببێتەوە.
 
هۆکارێکی دیکە، وەک ئاڵوگۆڕکارەکە دەڵێت، ئەوەیە بەشێک لەو کەسانەی دۆلاریان بە بەهایەکی هەرزان کڕیوە، دەیفرۆشنەوە. ئەمە وا دەکات خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕدا زۆر بێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە