وەزارەتی دارایی: TBI یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی رادەستی تیمی 'هەژماری من' کرد

04-06-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی رادەستی تیمی "هەژماری من" کرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2024 لە چوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پرۆژەی "هەژماری من،" بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هەڵساوە بە رادەستکردنی یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکان بە تیمی پڕۆژەکە، کە پێکهاتووە لە کارتی بانکی 368 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان "بە پەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی کارتە چاپکراوەکانی دیکەی بانکەکەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە بانکی ناوبراویان هەڵبژاردبوو لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من) و لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو، تاوەکو بە زووترین کات بتوانێت کارتەکان رادەستی فەرمانبەرانی خوازیار بکات."

وەزارەتەکە هیوای خواستووە کە سەرجەم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان لە پرۆسەی بەبانکیکردن لەڕێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لەو حەوت بانکانەی کە ئێستا لە پڕۆژەی "هەژماری من"دا بەردەستن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.