وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئایاری بۆ بەغدا نارد

04-06-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ (سێشەممە) لیستی مووچەی مانگی ئایاری رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کرد.
  
رادەستکردنی ئەو لیستە لەکاتێکدایە، هێشتا هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووە.
 
بەپێی بودجەی پەسندکراوی عێراق، کە بە ئامادەبوونی 199 پەرلەمانتار پەسندکرا؛ مانگانە 965 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت. 
 
د. بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی ئابووریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شەوی رابردوو لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتبووی "تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی بۆ بەغدا نەناردووە و هۆکاری نەناردنیشی بەستووەتەوە بە نەناردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە."
 
بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بەپێی بەدواداچوونەکانیان، لەم هەفتەیەدا وردبینیی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن بەغداوە تەواو دەکرێت، ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی جێبەجێ بکات وەکو ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە، 'ئومێد هەیە پێش جەژنی قوربان حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان خەرج بکات.'
 
بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە، لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە، کە 11 ترلیۆن و 500 ملیار دینارى بۆ مووچەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.