هەڵبژاردنی بەریتانیا؛ بۆچی بازاڕەکان دەخوازن پارێزگارەکان زۆرینەبن
رووداو - هەولێر
لەگەڵ نزیکبوونەوی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا، تادێت کاریگەریی لەسەر بازاڕەکان و سێکتەرە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە زیاتر دەبێ.
سەرکەوتنی هەریەک لە پارتەکانی پارێزگاران و کرێکاران، هاوسەنگییەکی جیاواز بۆ ئابووری ئەو وڵاتە دروستدەکەن.
شارەزایانی ئابووری ئەو وڵاتە مەترسیی ئەوەیان هەیە هیچ کام لەو دوو هێزە نەتوانن زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبێنن، بەمەش پەرلەمانێکی هەڵواسراویان دەبێت و زۆربەی ئیشوکار و بڕیارەکان پەکیان دەکەوێت و بەڕێناکرێن.
هاوکات سەرکەوتنی پارتی پارێزگاران و بەدەستهێنانی زۆرینەی رەها، پرۆسەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا خێراتر دەکات و بەهای پاوەند لە هەر هەڕەشەیەک دەپارێزێت.
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح