ئەمساڵ دراوی 50 هەزاری و 100 هەزار دیناری چاپدەکرێت

04-05-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن 50 هەزار دیناری دراوی عێراق
A+ A-

رووداو- هەولێر

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێ، لە چەند هەفتەی رابردوودا لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق تاوتوێی پرسی چاپکردنی پارەی 50 هەزاری و 100 هەزار دینارییان کردووە کە چەند ساڵێکە باسی لێوەدەکرێت.

مەسعود حەیدەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت:" دوای چەند ساڵ تاوتوێکردنی، بڕیاردراوە ساڵی 2015 ئەو دراوە نوێیانە چاپبکرێن، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی ئێستای عێراق پڕۆژەكە دواکەوتووە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونیکردەوە، داوایان لە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کردووە وەک چۆن لە دەستووردا هاتووە زمانی کوردیش لەسەر ئەو پارە نوێیانە بنووسرێت. لە وەڵامیشدا پارێزگاری بانکی ناوەندی رەزامەندی پیشانداوە و رایگەیاندووە، کە کولتووری هەموو پێکهاتەکانی عێراق لە پارە نوێیەکاندا دەگونجرێت.

مەسعود حەیدەر  هۆکاری چاپکردنی پارەی 50 هەزار ی و 100 هەزار دیناری بۆ ئاسانکردنی مامەڵە داراییەکانی عێراق گەڕاندەوە، بەتایبەتی ئەو مامەڵانەی کە بۆ گۆڕینەوەی پارەی عێراقی بە دراوی بیانی دەکرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە