وەزارەتی دارایی: پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت

04-04-2023
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت و "بەر لە جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرێت."
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 04-04-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 06-04-2023، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سبەی لیستی مووچە رادەگەیێندرێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، خشتەکە بە جۆرێک دەبێت، کە پێش جەژنی رەمەزان دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت. 
 
مانگی رابردوو رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2023 کرا.
 
لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیشیان خانەنشینن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.