رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەکرێت

04-03-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، 6ـی ئەم مانگە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات دابەش دەکرێت. دڵنیاییش دەدات لەوەی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە، 6ـی ئەم مانگە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت."
 
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، "دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان، سەرجەم رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواوکردووە."
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، "لەلایەن هاوپەیمانانەوە دووپات لەوە کرایەوە کە هاوکاریی دارایی بەردەوام دەبێت."
 
لەم مانگە زیاتر لە 46 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی دیکەش لەڕێگەی سیستمی بانکییەوە وەریدەگرن.
 
وەکو پشتیوانییەک بۆ پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یەکجاریی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 705 هەزار دینارە

نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەکی بۆ 3395 دۆلار بەرزبووەوە کە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژووی مامەڵەکانی ناو بازاڕدا. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 705 هەزار دینارە.