رووداو دیجیتاڵ
بەهای هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 10 هەزار دینار بەرزبووەوە. هاوکات بەهای دینار بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ 4ـی ئاداری 2025، عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 610 هەزار دینارە".
بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بۆ رووداو، هەر ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 640 هەزار دینارە، عەیار 24ـیش مسقاڵی بە 697 هەزار دینارە و عەیار 18ـش مسقاڵی 522 هەزار دینارە.
بەراورد بە سێ رۆژی رابردووی ئەم هەفتەیە، هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 10 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
بەرزبوونەوەی زێڕ لە هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 2885 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بانکی جەی پی مۆرگن پێداگرە رایگەیاندووە، نرخی زێڕ، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ بە ئەگەری زۆرەوە 3000 دۆلار بەخۆیەوە دەبینێت.
بەهای دراوەکان
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلار 148 هەزار و 500 دینارە، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕەکان گەیشتە 149 هەزار دینار.
یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 152 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت. هاوکات 100 دۆلار بە حەواڵە بەرامبەر 9 ملیۆن و 200 هەزار تمەنە. سێ هەزار و 500 لیرەی تورکیش بە 100 دۆلارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ